٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٢:٢٩
نێچیرڤان بارزانی بۆ بایدن : هیوادارم پێکەوە کار بکەین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە بایدن و جێگرەکەی کرد بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی جۆبایدن و جێگرەکەی کرد و رایگەیاند: هیوادارە بەیەکەوە کاربکەن بۆئەوەی هاوبەشی و پەیوەندییە دولایەنەکانیان بەهێزتر بکەن.پ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراو و کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا"

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هیوادارین بەیەکەوە کاربکەین بۆئەوەی هاوبەشی و پەیوەندییە دولایەنەکانمان بەهێزتر بکەین".